كەلوپەلی تایبەت بە چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كران.
كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، هێزی سەربازیی ئەمریکا لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا لە کاردایە بۆ دڵنیاییدان لەوەی پێشمەرگە قارەمانەکان کەلوپەلی دروستیان لە بەردەستدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش.
ئاشكراشیكرد، “دوێنێ هێزی پێشمەرگە ژمارەیەك کۆنتێنەریان لە کەلوپەل وەرگرت بۆ چاکڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان تا بەردەوام بەکاربن”.
لەبارەی ئەو هاوكارییەشەوە كونسوڵخانەكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هەوڵە دەستەجەمعیە جەختکردنەوەیە لە پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان.