وەرزی ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە

ناوەڕاستی ئەم مانگە قەدەغەی ڕاوەماسی هەڵدەگیرێت، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، ڕاوکردن بە ژەهر و بۆمب قەدەغەیە.

بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارێک، ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، قەدەغەی ڕاوەماسی هەڵدەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ سەردانیکردن ڕووبار و چۆم و بەنداوەکان، دۆخی ئەو شوێنانە هەڵدەسەنگێنن و بڕیار لە ئەگەری دواخستنی ئەو وادەیە دەدەن، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت.

بە وتەی بێستون نەجمەدین، ڕاوەماسی بەپێی یاسا و ڕێساکان دەبێت و ڕاوچییەکان بۆیان نییە بە ژەهر و بۆمب یاخود هەر شێوازێکی دیکەی ڕاوکردن، ماسی ڕاو بکەن کە زیان بە سامانی ماسی و گەرای ماسییەکان بگەیەنێت،

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share