ئایا زستانی ئەمساڵیش کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە؟

ساڵانە لەکاتی هاتنی وەرزی گەرما و سەرمادا پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە و جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستانیش پێی وایە تا شێوازی دابەشکردنی کارەبا نەگۆڕێت ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت.

گوڵزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتییەکان لە پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زۆری به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان روبه‌روی كه‌می كاره‌با ببێته‌وه‌، به‌شێكی زۆری په‌یوەستە به‌ دوو هۆكار كه‌ ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێكیان (دزینی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با) کە به‌ هه‌ردووكیان، %44ی كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌دات”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ستاوه‌ به‌ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك، وه‌ك تێست نزیكه‌ی 400 هه‌زار پێوه‌ر دانراون، به‌ڵام كاریان پێ نه‌كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (%30)ی به‌شدار بووانی كاره‌بای نیشتیمانی و ده‌بێت وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ست و برد بكات بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ ڕێژه‌یه‌كی باش له‌و كاره‌با دزراوه‌ بگێرێته‌وه”.

جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتییەکان ڕاشیگەیاند، ” دەبێت هاوسه‌نگی دروستبكرێت له‌نێوان به‌رهه‌م هێنان و خواست چونكه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م سیسته‌مه‌وه‌ رێژه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌نێته‌ 6000 مێگاوات كاره‌با هێشتا گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر نابن و به‌شێكی ده‌ڕوات بۆ دزی و بۆیه‌ ده‌بێت به‌م ڕێكارانه‌وه‌ ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیاد بوونی به‌رهه‌م دزی كاره‌با زیاتر نه‌بێت”.

بابەتی پێشتر

لەسێدارەدانی بەكۆمەڵ لە عێراق بەردەوامە و هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەستورییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share