دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان كەس لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دژی كاندیدكردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستپێكرد و دروشم دژی كاندیدكردنی ناوبراو دەڵێنەوە.
شەوی ڕابردوو خۆپیشاندان دژی سودانی لە بەغداد ئەنجامدرا و هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ماڵی كاندیدەكەی پۆستی سەرۆك وەزیرانیان دا بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێك.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو چێوەی هەماهەنگی بە كۆی دەنگی سەركردەكانی، محەمەد شیاع سودانیی وەك تاكە كاندیدی ئەو بەرەیەی شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد.