بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزاندەبێـت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیارێك لەلایەن حكومەتەوە بەشە بەنزینی سلێمانی كەمكرایەوە كە بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگاكان تەرخاندەكرێت و بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی لە 40%ەوە كەمكرایەوە بۆ 29%.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری كەمكردنەوەی بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە و نرخەكەی نابێت و لە ئێستادا بەنزینی بازرگانیی نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

ئاشكرایكرد، سبەینێ بڕیار لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە سلێمانی دەدرێت، بەڵام تائێستا بڕیار نەدراوە نرخی بەنزین چەند كەمدەكرێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دوکانانەی تابلۆی ریکلامی بازرگانییان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە لێیبکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
Total
0
Share