پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێكەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕوونكردنەوە لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەكەوە دەدات كە شەوی ڕابردوو لە ناحیەی سیروان دۆزرایەوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی بوونی تەرمێک لە گەڕەکی ئازادیی ناحیەی سیروان، پاش گەیشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و بەڵگە و تاوان، دەرکەوتووە تەرمی هاوڵاتییەكە بە ناوی جەلال محەمەد حسێن كە تەمەنی 61 ساڵ بووە.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەو هاوڵاتییە بێكاربووە و بە تەنها لە خانوویەكدا ژیاوە، چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێپەڕبووە و دواتر ئاشكرابووە و دەڵێت، “تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادیی هەڵەبجە كراوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پێشتر

پۆگبا توشی پێكانێكی قورس بووە

بابەتی دواتر

پێكانی كەریم بنزیمە سووكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share