گازپڕۆم هەناردەی گاز بۆ ئەڵمانیا تا 20% كەمدەكاتەوە

لە ڕۆژی چوارشەممەوە بڕی هەناردەی گازی سروشتیی ڕوسیا بۆ ئەڵمانیا تا 20%ی ڕێژەی پێشووی كەمدەبێتەوە.

كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە چوارشەممەوە هەناردەی ڕۆژانەی گاز بۆ ئەڵمانیا لەڕێی بۆریی نۆرد ستریم-1ەوە دەگەیەنێتە 20%.

كۆمپانیاكە ڕوونیكردەوە لەو ڕۆژەوە هەناردەی ڕۆژانە بۆ ئەڵمانیا دەبێتە 20% یان 33 ملیۆن پێ سێجا، هۆكارەكەشی بۆ چاكسازی لە تۆڕبینێكی دیكە دەگەڕێنێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا هەڕەشەی كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی غازی وڵاتەكەی لەڕێی نۆرد ستریم-1ەوە كرد، بەبیانووی ئەوەی تۆڕبینی دیكە پێویستی بە چاككردنەوە هەیە.

بەڵام بەرپرسانی ئەڵمانیا پێیانوایە هۆكاری كەمكردنەوەكە تەكنیكی نییە و بەشێكە لە فشارەكانی ڕوسیا بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share