فەرەنسا و ئەڵمانیا دیپلۆماتکارە ڕوسییەکان دەردەکەن

هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیاری دوورخستنەوەی دیپلۆماتکارەکانی ڕوسیایان لە وڵاتەکەیان دا و مۆسکۆش بڕیاریداوە وەڵامی هەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، چەندین دیپلۆماتکاری ڕوسی لە وڵاتەکەی دەردەکات، چونکە “چالاکییەکانیان پێچەوانەی خواستەکانی ئاسایشی” ئەوانە و وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە، “ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەڵوێستی ئەوروپا” و “ئەرکی یەکەممان هەمیشە دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتیی خەڵکی فەرەنسا و ئەوروپاش”.

هەمان ڕۆژ ئەنێلینا باربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی “ژمارەیەکی زۆر” لە دیپلۆماتکارانی كونسوڵخانەی ڕوسیا دەردەکات و ڕوونیکردەوە، “ئێمە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانماندا وەڵامی زیاترمان دەبێت و سزاکانی سەر ڕوسیا زیاتر دەکەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە بڵاوبوونەوەی وێنەی قوربانییەکانی شارۆچکەی بوچا و تاوانبارکردنی ڕوسیا بە “کۆمەڵکوژی” و “تاوانی جەنگ” لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیاوە، بەدوای خۆیدا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ڕوسیادا هێنا، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان "ئیفلاسکردن"ی بانکەكە ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەڤیدیۆ.. گەشتێك بەنێو كارگە نوێیەكەی تێسلا لە ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share