بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گۆڕان: پێکەوە چاکسازی سەربخەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان-ـەوە پەیامێكی ئاراستەی بزووتنەوەكە كرد.

لە پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی، هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە، “هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان، قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکهەڵوێستی لە بەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، پێکەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، بەرەوپێشبردنی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم و جێبەجێکردنی خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی دەخرێنەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، سبەینێ شەش کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی بە شێوەی تاقیکاریی دەخرێنەکار. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک…
Total
0
Share