لە گوندێکی سنووری کەرکوک دوو منداڵ خنکان

دوو منداڵی تەمەن 13 ساڵان، لەگوندێکی سنووری کەرکوک کەوتنە گۆمێکەوە و خنکان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێیڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی حەساری گەورەی سەر بەناحیەی شوانی سنووری پارێزگای کەرکوک دوو منداڵ کەوتنە گۆمێکەوە و خنکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو منداڵەکە تەمەنیان 13 ساڵانە و ناویان دادیار قاسم و ئەیمەن هەڵکەوت-ە.
وتیشی، رووداوەکە بەوجۆرەبووە کە یەکێک لە منداڵەکان دەکەوێتەوە ئاوەکەوە و هاوڕێکانی هەوڵی رزگارکردنی دەدەن لە ئەنجامدا یەکێکی دیکەشیان دەکەوێتە ئاوەکەوە و دەخنکێت.
بابەتی پێشتر

مامۆستایانی پەروەردەیەکی دیکە بایکۆتیان شکاند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی پیرمام دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share