لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی.. دروستکردنی جلوبەرگ بە یەک قەبارە کە بۆ هەمووان ببێت

جیهانی مۆدە و دیزاینکردنی جلوبەرگ ئێستا سەرقاڵی هێنانەدی ئەو خەونەیە کە جلوبەرگ بە یەک قەبارە دروستبکات و بۆ هەموو جۆر و قەبارەکانی جەستەی کەسی خوازیار گونجاوبێت، لەژێر ناوی “یەک قەبارە” یان “one size” کۆمپانیاکانی بواری دیزاین و دروستکردنی جلوبەرگ هەوڵی کردنە ڕاستیی ئەو گریمانەیەن کە دەکرێت بە تەکنیک و کوتاڵی جیاواز.

لە ماوەیەکی کەمی ڕابردوودا بینیمان بەشێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی جلوبەرگ ژمارەیەک لە جلوبەرگی مەلەکردنیان نمایشکرد، کە بە یەک قەبارە دروستکرابوون و بۆ هەموو جۆر و شێوازەکانی جەستە گونجاوبوون بە بەکارهێنانی کوتاڵی تایبەت کە توانای کشانی هەیە.

بەکارهێنان و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دروستکردن و خستنەڕووی جلوبەرگی یەک قەبارە، لە ئێستادا تاڕادەیەک دەستیپێکردووە، بەدروستکردنی جلوبەرگی قەبارە گەورە و شیاو بۆ هەمووان بەهۆی جۆر و شێوازی جیاوازی پۆشینییەوە، چاوەڕێدەکرێت هەنگاوەکە بگۆڕێت بۆ بنەمایەکی سەرەکی لە گیهانی مۆدە و دیزاینکردنی جلوبەرگدا.

بیرۆکەی یەک قەبارە “one size” دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە یەکەمجار سەریهەڵدا و بە دروستکردنی چەندین مۆدێلی جلوبەرگی هەرزەکاران دەستیپێکرد، بەڵام جێبەجێکردنی بیرۆکەکە و گۆڕینی لە گریمانەوە بۆ ڕاستی کارێکی ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان بەتایبەتی ئێستا گرنگی بەم شێوازە پۆشینە دەدەن بەناوی ئاسودەیی جلەکانیان و گونجان لەگەڵ مۆدێل، قەبارەی گەورە و جۆرە کەمەکانی جلوبەرگی یەک قەبارە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە لەناویاندا.

بەپێی کۆمپانیاکان و شارەزایانی جیهانی مۆدە و دیزاین، هەنگاوەکانیان لەبواری مۆدەدا بۆ دوورکەوتنەوەیە لەو بنەمایەی تا ئێستا باو بووە، کە بەپێی قەبارەی جەستەی خوازیار جلوبەرگ دروستبکرێت و ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کاریگەریی نەرێنیی جیهانی مۆدە و دیزاین لەسەر پیسبوونی ژینگە، بیرۆکەی جلوبەرگی یەک قەبارەش لەو پێناوەدایە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر كەسێك دەستگیركرا.. خۆی كردووە بە مەلا و ژنانی هەڵخەڵەتاندووە

بابەتی دواتر

داعش لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیكرد.. كوژراو هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share