عێراق: توركیا 23 هەزار پێشێلكاریی كردووە و دەیەوێت خاكەكەی فراوانبكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، توركیا 22 هەزار و 740 پێشێلكاریی لە عێراق كردووە و ئامانجی فراوانكردنی خاكەكەیەتی.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق سكاڵای لای ئەنجومەنی ئاسایش دژی توركیا تۆماركردووە و كۆی پێشێلكارییەكانی ئەو وڵاتەی داوە بە ئەنجومەنی ئاسایش، كە ژمارەیان 22 هەزار و 740 پێشێلكارییە لە ساڵی 2018وە تا ئێستا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا عێراق 296 سكاڵا و یاداشتنامەی داوە بە حكومەتی توركیا سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە عێراق.

بەپێی وتەی سەحاف، توركیا ئامانجی فراوانكردنی سنوورەكانی لە پشت هێرش و پێشێلكارییەكانییەوە هەیە و وتی، “هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی یان سەربازی لە نێوان عێراق و توركیادا نییە”.

بابەتی پێشتر

سیستمی دابەشكردنی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا هانا بۆ میسر و وڵاتانی ئەفریقا دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share