هەولێر.. دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێـت

سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەدین ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران دەكاتەوە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە دەتوانن سەردانی یەكەی ژمێریاریی كۆلێژەكانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی پێنجی ئەمساڵ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەدین تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و هەوڵێكی زۆری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین-هەولێر، بڕیاردرا بە خەرجكردن و دابەشكردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندكاران.

ئاماژە بەوەشكراوە، خوێندكاران دەتوانن ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی یەكەی ژمێریاریی كۆلێژەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی پێنجی ئەمساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share