تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

شیروان جەلال وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لەگەڵئەوەی نەخۆشیی شەکرە و گورچیلەی هەبووە، بەڵام لە پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدادیش پشتڕاستکراوەتەوە کە هەڵگریی ڤایرۆسەکە بووە”.

ئەو کەسە تەمەنی 70 ساڵ بووە و خەڵکی سماقوڵییە، بەپێی وتەی وتەبێژی تەندروستیی کۆیە، هیچ ئاژەڵێکی نییە بۆیە نازانرێت بە چ هۆیەک تووشبووە.

باسی لەوەشکرد، خێزان و کەسوکاری ئەو پیاوەی گیانیلەدەستداوە نکوڵی لەوەدەکەن تووشبووی تای خوێنبەربوون بێت و دەڵێن، “سکاڵا تۆماردەکەین لەسەر تەندروستیی کۆیە و وەزارەتی تەندروستی”، بەڵام شیروان جەلال رایگەیاند کە هەردوو پشکنینی هەرێمی کوردستان و بەغدادیش پشڕاستیان کردووەتەوە کە ئەو هاوڵاتییە تووشبووی تای خوێنبەربوون بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەی 120 ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش…
Total
0
Share