یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە دەستبەرداری حەوت یاریزانی یانەكەی ببێت بۆ ئەوەی لە كێشەی زۆری یاریزان ڕزگاری ببێت.
بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت هەریەك لە یاریزانان دیپای و دی یۆنگ و برایسوایت و ئۆمتیتی و ریكی پوچ و مینگوێزا و نیتۆ ئاگاداركراونەتەوە كە دەتوانن بڕۆن.
دی یۆنگ بەهۆی زۆری موچەكەیەوە دەیانەوێت دەستبەرداری ببن و دیپاییش بەهۆی زۆری جێگرەوەكانی دەیفرۆشن.
ئەو پێنج یاریزانەی تریش بە ڕای چاڤی ڕاهێنەر، لە ئاست یانەی بەرشلۆنەدا نین.