پێرلۆ لە یوڤانتۆس کۆتاییهاتووە و ئالێگری دەگەڕێتەوە

یانەی یوڤانتۆس لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە و ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەک جێگرەوەی دەستنیشاندەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سکای سپۆرتەوە بڵاوکراونەتەوە، ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس کۆتا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر ئەنجامداوە، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن كە بۆندی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لەلایەکی دیکەوە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانە و هاوکارانی، ڕێککەوتنیان لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەکە کردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە.

ئالێگری پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵ ئانێلی هەیە، ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ دووبارە قایلبوونی بە ئۆفەرەکانی یانەی یوڤانتۆس.

ئالێگری لە ماوەی کارکردنی وەک ڕاهێنەری بیانکۆنێری پێنج ناسناوی کالچیۆی بەدەستهێناوە  و دووجار بە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ گەیشتووە، ماوەی دوو وەرزە بێکارە و چاوەڕووانی ئۆفەری یانەیەکی گەورە دەکات.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. زێدان و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

بابەتی دواتر

مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە بە ڕێککەوتن گەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share