پارێزگاری هەولێر: كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەكەین

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێـت، ئەمشەو ئاوی ئیفرازی سێ بۆ گەڕەكانی شاری هەولێر دەگەڕێتەوە و ئاو بە تانكەر بۆ سەرجەم ئەو گەڕەكانە دابیندەكرێن كە كێشەی كەمئاوییان هەبووە.

دوای خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی نیشتەجێی چەند گەڕەكێكی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، كەمێك پێش ئێستا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گەیشتە لای خۆپیشاندەران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی پێدان.

ئاشكرایكرد، بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر چاككراوە و لەئەمشەوەوە ئاو دەگاتە گەڕەكانی هەولێر و لەڕێگای تانكەرەوە ئاو بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێن.

وتيشي ، ئەمساڵ هاوینەكەی سەختە و وشكەساڵییە و 138 بیری ئیرتیوازی بڕیاری هەڵكەندنیان دراوە و هەنگاوەكانی هەڵكەندنی ئەو بیرانە دەستپێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share