لە چەمچەماڵ 360 کارتۆن ئایس کرێم لەناوبران

دوای دەستبەرداگرتنیان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئەمڕۆ 360 کارتۆن ئایس کرێم لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دوای دەستبەسەراگرتنی 360 کارتۆن ئایس کرێم لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێریی تەندروستییەوە بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی تاقیگەیی و نەشیاوی بۆ خواردن دەستبەجێ لەلایەن لێژنەکەوە لەناو برا، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتەبەر.

داوایشیکرد، هاوڵاتیان تاکو دڵنیا نەبن لە شیاوی هەر شمەکێکی خۆراکی بەکارینەهێن و لەکاتی بوونی هەر خۆراکێکی خراپ و نەشیاو و بەسەرچوو راستەوخۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی لێئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە خانەنشینان دڵنیادەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی خانەنشینان لە كۆبوونەوەی 26ی مانگی ڕابردوودا بڕیار لەسەر چەند…
Total
0
Share