لەبارەی تەندروستیی بایدنەوە دڵنیایی دەدرێت

دڵنیایی لە تەندروستیی سەرۆكی ئەمریكا دەدرێت و بەوتەی پزیشكەكەی نیشانەکانی تووشبوونی بە كۆرۆنا کۆکەی توند و ئازاری جەستەی هەیە.

د.كیڤن ئوكۆنۆر، پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، دۆخی ته‌ندروستی بایدن به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و تووشی گۆڕاوی (BA.5)ی پێكهاته‌ی كۆرۆنا بووه‌‌.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بایدن به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسەكە تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی نه‌بووه‌، ڕێژه‌ی ئۆكسجینیش له‌ خوێنیدا ئاسیاییه‌، بەڵام ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وتوون‌، بریتین له‌ كۆكه‌ی توند، تای به‌رز و ئازاری له‌ش.

پێشتر، کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندبوو، بایدنی تەمەن 79 ساڵ بە سوکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share