نیڤیڵ بۆ ئیدارەی لاپۆرتا: داهاتووی بەرشلۆنە-تان فرۆشت

گاری نیڤیڵ، یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد ڕەخنەی توند لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەگرێت.

لەم وەرزەدا و لەپێناو ئاساییبوونەوەی بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی هەستان بە فرۆشتنی مافەکانی پەخشی تەلەڤزیۆنی و بە بازاڕکردن بە دوو گەورە کۆمپانیای جیهانی، دوینێ (هەینی) بە فەرمی ڕایانگەیاند، کە لەسەددا 15ی دیکەی پەخشە تەلەڤزیۆنییەکانیان فرۆشتووە بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویست بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2022، هەروەها گەڕاندنەوەی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

لەو بارەیەوە گاری نیڤیڵ، شیکەرەوەی کەناڵەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “بەرشلۆنە یانەیەکی بێهیوایە، قەرزە کەڵەکەبووەکانی گەیشتووەتە 1.2 ملیار پاوەند، سەرچاوەکانی داهاتووی یانەکەیان فرۆشتووە بۆ ئەوەی یاریزان بکڕن و دەستکەوتێکیان هەبێت، بڕیارەکانیان وەکو هەڵدانی زارێکە لەناو یانەیەکی گەورە.”

بابەتی پێشتر

توركیا بۆردومانی دەستپێكردەوە

بابەتی دواتر

کاسیمێرۆ دەرگای بۆ نێیمار کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share