عێراق سكاڵای دژی توركیا لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆماركرد

شوێنە بۆردومانكراوەكەی زاخۆ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سكاڵای گەیاندووەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت دەربارەی هێرشەكەی دهۆك لەلایەن سوپای توركیاوە كە بووە هۆی كوژرانی 9 كەس.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە سكاڵای گەیاندووەتە ئەنجومەنی ئاسایش و داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كردووە بۆ تاوتوێكردنی دوژمنكاریی توركیا، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق بڵاویكردووەتەوە.

چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانێكی توركیاوە بۆسەر هاوینەهەوارێك لە زاخۆ 9 هاوڵاتیی مەدەنی كوژران و 23ی دیكە برینداربوون.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عیراق عەلی ڕەزا كۆنای، باڵیۆزی توركیای بانگێشتكرد و یاداشتی ناڕەزایەتیی توندی ڕادەستكرد، بەغداد داوایشی لە ئەنقەرە كرد سەرجەم هێزەكانی لە خاكی عێراقدا بكشێنێتەوە.

هەروەها حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامدەری كارەكانی لە ئەنقەرە بانگێشتدەكاتەوە بەمەبەستی “وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە”، پاش كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ تەندروستیی جیهانی دۆخی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی لەناکاو بەرزدەکاتەوە

بابەتی دواتر

خوێنی كەس سوورتر نییە<br>قوباد تاڵەبانی: بۆچی عێراق بۆ شەهیدبوونی كورد بە دەستی توركیا هەڵوێستی نەبوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share