ژەهراویبوونی بە كۆمەڵ لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە حەویجە روویدا

دەیان كەس لە ئامادەبووانی خوانێك بەبۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە ژەهراویبوون، رووداوەكە لە یەكێك لە هۆڵەكانی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك بووە.

زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك رایگەیاند، فەرمانگەكەیان ژەهراویبوونی زیاتر لە 50 كەسی تۆماركردووە، بەهۆی خواردنێكی خراپبووەوە كە لە یەكێك لە ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری پێشكەشیان كراوە.

وتیشی، “سەرجەم حاڵەتەكان لەژێر كۆنتڕۆڵدان” و چارەسەری پێویستیان پێشكەشكراوە.

ئاهەنگەكە ئێوارەی چوارشەممە لە یەكێك لە هۆڵەكانی بۆنەی قەزای حەویجە ئەنجامدراوە.

پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەكان ژمارەی تووشبووانیان بە 150 كەس خەمڵاندبوو.

رووداوەكە بە رۆژێك دێت پاش ئەو ئاگركەوتنەوەیەی لە ئاهەنگێكی هاوشێوەدا لە هۆڵێكی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا روویدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی 100 كەس و برینداربوون و سووتانی دەیانی دیكە و لە ئاكامیدا ماتەمی گشتی لە سەرتاسەری وڵات راگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: کارەکانی دووم رۆژی کۆنگرە بۆ لیژنەکان تەرخانکراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە

نوری مالكی وەڵامی وتارەكەی موقتەدا سەدر دەداتەوە و دەڵێت، گفتوگۆی جددی بە ڕێزگرتن لە دەستوور دەستپێدەكات. نوری مالكی…
Total
0
Share