لە ئێران بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 20 گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن هەن

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ئەو وڵاتە تا ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی ئیرنای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، بارانبارینی بەخووڕ لە سارەکانی ئیچ، ڕودباڵ و ئیستهبان دەستیپێکردووە و بووەتەهۆی دروستبوونی لافاو.

بەپێی ئاژانسەکە، بەهۆی لافاوەکەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13یان ناسراونەتەوە.

هەروەها شەش کەس تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئیدارەی کەشناسیی ئێران هۆشداریدەدات لە بارانی بەخووڕی وەرزی دەدات لە سەرتاسەری وڵاتدا، لەکاتێکدا ئێران بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی توند بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
Total
0
Share