ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمدواییەی تورکیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە و لەسەر داواکاریی ژمارەیەک پەرلەمانتارە کە پێشتر واژوویان کۆکردبووەوە، جگە لە داواکاری کۆبوونەوە داوای ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگرییان کردبوو.

ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمان دوای هێرشی ڕۆژی 20ی ئەم مانگەی تورکیا دێت بۆ سەر گوندی پەرەخی سەربە ئیدارەی زاخۆ، کە بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری بەڕەگەز عەرەب کوژران و 23 برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share