بە قاچاخبردن بەنزینە 800 دینارییەكەشی گرتەوە

بەنزینی 800 دیناری بە قاچاخ لە سۆرانەوە دەبرێت بۆ هەولێر و دەستبەسەر تانكەرێكدا گیرا.

لیژنەی سووتەمەنیی سۆران ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەینی دەستیان بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنیدا گرتووە كە بەنزینی 800 دیناریی هەڵگرتووە و شۆفێرەكەی بەنیازبووە بەنزینەكە ببات بۆ هەولێر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی سووتەمەنیی سۆران ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزیندا كە زیاتر لە 20 هەزار لیتر بەنزینی 800 دیناریی هەڵگرتبوو، شۆفێرەكەی دەیویست لە پشكی بەنزینی سۆران بە نایاسایی بۆ ھەولێر بیگوازێتەوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ناوچە دابڕاوەكان و چەند پارێزگایەكی عێراق، چەندین باندیان دەستگیركرد كە بەنزینی حكومییان لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە بە قاچاخدەبرد و لە بازاڕدا بە نرخی بازرگانی ساغیاندەكردەوە.

بابەتی پێشتر

سێ چالاكوانەكەی هەولێر ئازادكران

بابەتی دواتر

ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share