كەریم بنزیمە جەختی كردەوە لەوەی ئامانجی سەرەكییان بەدەستهێنانی سەرجەم ناسناوەكانی ئەم وەرزەیە.
پاش كۆتایی هاتنی پشووەكەی، بنزیمە گەڕایەوە ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.
بنزیمە دڵخۆشی خۆی پیشاندا بەو ماوەیەی كە پشووی داوە و دوپاتیكردەوە كە سەرباری ئەوەش، هێشتا لە ڕاهێنان كردن دوورنەكەوتۆتەوە.
وتیشی: “ژمارەیەكی زۆر هاندەری تۆپی پێم بینی و دڵخۆش بون بەو ئاستەی وەرزی ڕابردوو پێشكەشمان كرد.”
بنزیمە باسیشی لەوە كرد كە ئەوان دەیانەوێت سەرەتایەكی بەهێز دەستپێبكەن و دواتر ڕكابەری لەسەر سەرجەم ناسناوەكانی وەرزی نوێ دەكەن.