کۆگای بەرشلۆنە پیتی (W)ی لێبڕا

کۆگای فەرمی یانەی بەرشلۆنە (سپۆتیفای ستۆر)، بەهۆی زۆری داواکاریی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە بۆ درێسی لیڤاندۆڤسکی دووچاری کێشە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، خەڵکانێکی زۆر داوای درێسی لیڤا-یان کردووە، بەهۆی زۆری داواکارییەکانەوە پیتی (W) لە چاپخانەی یانە نەماوە، بۆیە چاپکردنی درێسی یاریزانەکە پۆڵەندییەکەیان ڕاگرتووە، داواشیان کردووە هاندەران بچن لە کۆگاکانی دیکە درێسی  یاریزانە پۆڵەندییەکە بکڕن، لە کاتێکدا کۆگاکانی دیکە کێشەیان نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بە کارلێکی هاندەران کردووە لەگەڵ ئەو پۆستانەی یانەی بەرشلۆنە لەبارەی هێرشبەرەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکاتەوە.

ڕیاکتی ڤیدیۆ و وێنەکانی لە ئینستاگرام گەیشتووە بە 116 ملیۆن بینەر، لە تیک تۆک نزیکی 75 ملیۆن بینەر بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: توركیا دەیەوێت بە گەشتیاران بڵێت مەڕۆنە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی: بۆردومانی زاخۆ شەرمەزار دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لە کۆرۆنا پاکبووەتەوە

تەواوی یاریزانە تووشبووەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمی وەرزدا بەوپەڕی تواناکانیانەوە ئامادەبن.…
Total
0
Share