ئالێگری: ڕیاڵ مەدریدم ڕەتکردەوە و پێرلۆ لە یوڤی کاتێکی باش دەکات

ئالێگری لە چاوپێکەوتنێکدا وادەی گەڕانەوەی دیاریدەکات

دوای دوورکەوتنەوە لە بواری تۆپی پێ و زوومی کامێرای میدیاکان، ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی میلان و یوڤانتۆس چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت ئەنجامدەدات.

ڕاهێنەرەکە ئاماژە بە چەندین بابەتی گرنگ دەکات، لە نێوانیاندا تەوەری گەڕانەوەی بۆ بواری تۆپی پێ و کارکردنی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس، ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە.

 

ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردووەتەوە

” سێ ساڵ لەمەوبەر ڕیاڵ مەدریدم ڕەتکردەوە، ئەوکاتە بەڵێنم بە یوڤانتۆس دابوو لەسەر کارەکەم بەردەوامبم، ئەوە تاکە ئۆفەرە کە ڕەتمکردووەتەوە و لە ئێستادا ئامادەم بگەڕێمەوە بۆ ناو یاریگاکان بەتایبەت لە مانگی تەموزەوە”.

 

نازانێت یوڤانتۆس کێشەی چییە

” یوڤانتۆس گەیشتووەتە فاینەڵی جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیاشیان بردووەتەوە و لە چوارینەی لوتکەی کالچیۆدان، نازانم لەم وەرزەدا لە چییان کەمە”.

 

دوو یاریزانی زۆر جیاوازن، دەمەوێت بڵێم یەکێکیان مەزنترینە و ئەوی دیکەیان باشترینە

 

دەگەڕێتەوە؟

” ئێستا ئەندریا پێرلۆ ڕاهێنەری یانەیە، بە بۆچوونی من کارێکی باشدەکات، ناتوانم لەوە زیاتر بڵێم، چونکە ئاگاداری وردەکاریەکان نیم”.

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

” ئەویش مرۆڤە و هەڵە دەکات، بەڵام ئەو یاریزانانەی دەتوانن بەرگریکاران تێپەڕێنن و بە ڕاکردن بگەنە ناو ناوچەی سزای ڕکابەران کەمن”.

 

نهێنی ڕۆناڵدۆ چییە؟

” هێزی ڕۆناڵدۆ بە ئەقڵیەت و بیردنەوەیەوە بەندە کە تەنها و تەنها بردنەوەی دەوێت، پێنج تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە و چەندینجاریش بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ڕۆژێک پاڵپێوەنەری بۆ چنینەوەی نازناوەکان بەهێزتردەبن”.

 

مێسی یان کریستیانۆ؟

” مێسی یان کریستیانۆ.. لە ڕاستیدا نازانم، ئەوان دوو یاریزانی زۆر جیاوازن، دەمەوێت بڵێم یەکێکیان مەزنترینە و ئەوی دیکەیان باشترینە”.

بابەتی پێشتر

گەوهەرێكی ئیتاڵی یانەی پیسکارا دەکاتە قوربانیی خوێندنەکەی

بابەتی دواتر

كەركوك.. "دوو ژنە تیرۆریست" دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share