پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکی دەستگیرکردووە، کە دارێکی تەمەن 200 ساڵی بڕیوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە دارێکی تەمەن 200 ساڵی بڕیوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو دارەی بڕدراوەتەوە لە گوندی قندۆڵی سەربە ناحیەی ئیسێوە بووە.