تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو دەکوژێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسیی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگ بە سەرتاسەری جیهاندا ئاشکراکرد، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسێکی بکوژە و توانای هەیە لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو بکوژێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باسی لەوەکردووە، لەگەڵئەوەی تا ئێستا شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگ سنووردارە بەڵام نیگەرانییەکان بۆ ئەوەن ڤایرۆسەکە بە جیهاندا بڵاوببێتەوە، لە هەمانکاتدا جەختیکردووەتەوە، ئەگەر خەڵک بتوانن ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە توندی جێبەجێبکەن هەلی دەربازبوون لێی ئاسانتر دەبێت.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، مەترسیدارترین نیشانەی ڤایرۆسەکە بوونییەتی بە خوێنبەربوونی توند.

ڤایرۆسی ماربۆرگ، هۆکارە بۆ تووشبوون بە خوێنبەربوونی توند لە حاڵەتی پێشکەوتوویی نەخۆشییەکەدا و لە خێزانی ئیبۆلایە، لە ڕێگەی شەمشەمەکوێرەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەش لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلەکانی جەستەی کەسی تووشبووەوە دەبێت.

ڤایرۆسەکە لە سەرەتادا و بەرلە دەرکەوتنی نیشانە لە کەسی تووشبوودا ناگوازرێتەوە، تاوەکو قۆناغی نەخۆشییەکە پێشکەوتووتربێت توانای گواستنەوەی بەهێزتردەبێت.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایەسەر ماڵی پەرلەمانتارێكی مالكی

بابەتی دواتر

لە چوار ساڵدا سەدان هەزار كۆمپانیا و سەرمایەداری توركیا مایەپووچبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share