پارتی لە سیناریۆكەی 2018 دەترسێت

پارتی لە سیناریۆكەی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەترسێت و بۆی هەیە نەچنە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “چەند پڕۆژەیاسایەك لە پەرلەمانە و بۆ ئەوەی ئێمە بزانین كامیان لەپێشینەترە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان گفتوگۆ دەكەین ئەگەر نا ئەو كۆبوونەوەیە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە نییە”.

ڕاشیگەیاند، “بە چێوەی هەماهەنگيی شیعەكانمان ڕاگەیاندووە، لەگەڵ دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2018دا نین.

پێشتر پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سوننەكان هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانییان پێكهێناو كاریانكرد كە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروستبكەن و سەركەوتوونەبن و موقتەدا سەدر بەتەنها بڕیاریدا.

بڕیارە سبەینێ لە تەلاری پەرلەمان كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و بڕیار لەسەر كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی پێشكەشی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە. ئەحمەد…
زیاتر ببینە

یەكێكیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتە
گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لادەبرێن

بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕگە هەمواركراوەكانی دیكەی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لادەبرێن. میدیا…
Total
0
Share