وەزارەتی پەروەردە لەبارەی سەپاندنی “حیجاب” لە خوێندنگەكان ڕوونكردنەوەی دا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەتیدەكاتەوە پۆشینی “حیجاب” لە خوێندنگەكان كرابێتە ناچاری، دەڵێت، ئەوە پرسی ئازایی كەسییە و ناتوانن بیسەپێنن.

لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە لە خوێندنگەكاندا حیجاب بۆ خوێندكارانی كچ بسەپێنرێت، بەڵام حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح، ڕەتیكردەوە بڕیار و گشتاندنێكی لەوشێوەیە كرابێت، دەڵێت، ئەو پرسە دەچێتە خانەی ئازادیی كەسیی خوێندكارانی كچ و خانەوادەكانیان.

وتەبێژەكەی پەروەردەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، كارگێڕیی خوێندنگەكان تەنها دەتوانن جلوبەرگی قوتابخانە دیاریبكەن، بەو مەرجەی لەگەڵ ویست و خواستی خوێندكار یەكبگرێتەوە و بەزۆر بەسەریدا نەسەپێنرێت.

نەیشاردەوە، وەزارەتی پەروەردە مافی ئەوەی نییە خوێندكاری كچ ناچاربكات بۆ كردنی حیجاب، ئەگەر لە خوێندنگەیەكیش ئەوە كرابێت، ئەوە ناگەیەنێت كە بڕیار و گشتاندنی بۆ كرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان ‘ئاسوودە’یە بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرایدەكات، ئاسوودەن بە مامەڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا. لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی…
Total
0
Share