فڕۆکەیەک ئاگری گرت و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەک کە هەشت کەس و 12 تۆن چەک و تەقەمەنیی هەڵگرتبوو، لە باکووری یۆنان ئاگری گرت، بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئەنتۆنۆف بووە، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئۆکرانی، لە سربیاوە بەرەو ئەردەن فڕیوە.

بەهۆی ئەوەی کێشە لە بزوێنەرەکاننی فڕۆکەکەدا دروستبووە و ئاگری گرتووە، هەوڵی نیشتنەوەی بەپەلەی داوە بەڵام بەرلە گەیشتنی بە زەوی تەقیوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی یۆنان دڵنیاییان نەداوە لەوەی چەک و تەقەمەنی هەڵگرتووە، بەڵام باسیان لەوەکردووە کە وەک ماددەیەکی مەترسیدار مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share