وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی ڕووی لە هەڵكشان كردووە و پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیكلیر) لە سلێمانی ڕووی لە هەڵكشان كردووە و ماوەی چەند هەفتەیەكە ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویان لە هەڵكشان كردووە بۆ ئەو مەبەستە داوا لەهاوڵاتییان دەكەین پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان بن. ئەوەش بە جێبەجێكردنی هەنگاو ڕێنماییەكانی خۆپاراستن كە لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش…
1.بەكارهێنانی ڤاكسین.
2. بەستنی ماسك و لەدەستكردنی دەستكێش.
3.دەستشتنی بەردەوام لە كاتی بەركەوتنی دەستت بە كەرەستە و ئامێرەكانی دەوروبەر
4.پاككردنەوەی دەستەكانت بە جێڵی پاككەرەوە (تعقیم).
5.دووركەوتنەوە لە قەڕەباڵغی .
6.ڕەچاوكردنی دووری نێوانتان لەكاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی كەم دوو مەتربێت.
7.سەردانی نەكردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە
وتەبێژەكەی تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێكی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی ناوەندەكانی تەندروستیی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بكەن كە پزیشكی پسپۆڕ بەردەوام لە ئەركدان،
لەوانە كلینكی ڕاوێژكاریی شەهید دكتۆر هێمن تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە كاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 10 شـــەو ،سەنتەری كلینیكی ڕاوێژكاریی عەلی ناجی لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە بە ڕووی هاوڵاتییاندا كراوەن.