مستەفا كازمی: عێراق بەسەر تیرۆردا سەركەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە و مەترسییەكانی قەیرانی ئاو و لێكەوتەكانی، راِشیگەیاند، پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن ‏بۆ دابینكردنی نان و وزە .

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەی لوتكەی جەدە تایبەت بە پرسەكانی ئاسایش وزە و پەرەپێدان بە بەشداریی عێراق، ئەمریكا، وڵاتانی كەنداو و ‏چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی بەرێوەچوو و تێیدا مستەفا كازمی وتارێكی پێشكەشكردووە و ڕایگەیاند، بە هاوكاریی وڵاتان، ‏عێراق بەسەر تیرۆردا سەركەوت وتیشی،” سەرباری قەیران و ئاستەنگەكان ‏‏ِڕۆڵی گەورەمان لە تێكشكاندنی تیرۆر لە ناوچەكەدا هەبووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” بۆ زیاتر پێكەوەكاركردنی هاوبەش لەگەڵ ‏وڵاتانی ناوچەكە كارمانكردووە و دەمانەوێت هاوئاهەنگیی ‏زیاترمان هەبێت.” ‏

ئاماژە بەوەشكرد، “جەنگی ئۆكرانیا كاریگەری و لێكەوتەی لەسەر وڵاتانی ناوچەكە هەبووە پێویستە هەمووان لە چارەسەكردنی ڕۆڵمان لە ئاشتەوایی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیادا هەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەكەدا مەترسییەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای خستووەتەڕوو، هاوكات مەترسیییەكانی سەرهەڵدانی قەیرانی ئاوی ئاشكراكردووە و جەختی لە هەماهەنگی و كاركردنی هاوبەش كردووەتەوە.

مستەفا كازمی باسی لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ‏نوێی عێراق كرد و ڕایگەیاند، “پێویستە ڕێز لە دیموكراسی عێراق و ‏سەربەخۆیی بگیرێت”.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان گرێبەستی بریمەری لە یوڤانتۆس بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share