سەرۆک کۆمار سێ یاساکەی پەسەندکرد

سەرۆک کۆماری عێراق هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، یاسای باری کەسێتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، یاسای باری کەسێتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان کرد.

لە دوای پەسەندکردنی یاساکان، لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاودەکرێنەوە و دواتر دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاساکان لە دانیشتنى رۆژى 21ى کانونى دووەمى رابردوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەسەندکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share