پلان (B) پاریس.. کوندی جێگرەوەی کیمپێمبێ نییە

یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەکانی بە ئاراستەی میلان سکرینیار و جول کوندی دەستپێکردووە.

کریستۆف گالیتیێ، ڕاهێنەری نوێی پاریس سان جێرمان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “من و کیمپێمبێ ئەو هەواڵانەمان خوێندەوە کە باس لە فرۆشتنی دەکەن، پێکەنینمان دەهات، ئەو بەرگریکارێکی ناوازەیە، بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.”

چێڵسی خواستی لەسەر بەرگریکارەکەیە و سەرچاوە بەریتانییەکان پێیان وایە، گرێبەستەکەی بە 60 ملیۆن پاوەند یەکلایی دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، هەوڵەکانی ناسڕ خلێفی بۆ میلان سکرینیاری بەرگریکاری ئینتەر میلان بەردەوام و بەهێزە، لە ئەگەری شکستهێناندا، ڕاستەوخۆ پلانی یەدەگ بەکاردەخەن و هەوڵەکانیان بۆ کڕینی جول کوندی چڕدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

سیتی یاریزانێکی دیکە بە ئارسیناڵ دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share