توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە خواردنەوە کحولییەکان بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە زیانی هەیە، بەڵام بە ڕێژەی کەم و دیاریکراو بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ بەسوودە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی واشنتۆن- سیاتڵ ئامادەیکردووە، باس لەوەدەکات داتاکانی بەردەستیان کە بە ژمارەیەکی زۆر داتا ناوی دەبات، دەریدەخەن، کحول یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی نەخۆشی و مردن لە جیهاندا.
ڕۆژنامەی گاردیان توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، داتاکان نیشانیانداوە، مەتسرییەکانی کحول لەسەر گەنجان زۆر زیاترە بەراورد بە کەسانی بەتەمەن.
بەپێی توێژینەوەکە، خواردنەوەی کەمتر لە پەرداخێک شەرابی سوور کە دەکاتە 100 ملیمەتر بەشێوەی ڕۆژانە بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ، وادەکات مەترسییەکانی، نەخۆشیی شەکرە، دڵ، کۆئەندامی دەمار، جەڵتەی مێشک کەمببێتەوە تێیاندا.
توێژینەوەکە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکات کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 39 ساڵدایە دوورکەونەوە لە خواردنەوە کحولییەکان، چونکە مەترسییەکانی زیاترە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ، خۆکوژی و تاوانەکانی کوشتن لە جیهاندا.
هەڵسەنگاندنەکانی توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، کە 1.34 ملیار کەس لە 206 وڵاتی جیهان کحول بەشێوە و بڕێکی هەڵە دەخۆنەوە.
ئیمانوێل جاکیدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، “پەیامی ئێمە ڕوونە، خواردنەوەی کحول بۆ گەنجان مەترسیدارە، بەڵام بە بڕێکی دیاریکراو بۆ کەسانی بەتەمەن و پێگەیشتوو بەسوودە”.