بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە ژن و پیاوێك لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە نزیك خوێندنگەی بەردەقارەمانی بنەڕەتيی ئاگر لە ماڵێك كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێك سووتان و گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و پیاوەكە تەمەنی 39 ساڵە و ژنەكەش 38 ساڵە.