‏”تاپۆمان هەیە”‏
لە هەولێر دانیشتووانی گوندێك ناچار بە چۆڵكردن دەكرێن

گوندی ڕەشکینی سەربە پارێزگای هەولێر لەلایەن پارێزگارەوە ئاگادارکراونەوەتەوە کە دەبێت گوندەکەیان چۆڵبکەن، دانیشتووانی گوندەکە ڕەتیدەکەنەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەبارەی بڕیارەکەی پارێزگارەوە ئەنجامدا.

دانیشتووانی گوندی ڕەشکین ڕەتیدەکەنەوە گوندەکەیان چۆڵبکەن دەڵێن، “تاپۆمان هەیە و گوندەکەمان چۆڵناکەین، داوای قەرەبووش ناکەین ئێرە شوێنی خۆمانە بۆ کوێ بڕۆین؟”.

دانیشووانی گوندەکە ئاگادارکراونەتەوە لەماوەی مانگێکدا چۆڵیبکەن، لەکاتێکدا گوندەکە 134 ماڵی تێدایە، دانیشتووانی گوندی ڕەشکینی دەڵێن، “لەباپیرانمانەوە خەڵکی ڕەسەنی ئەم گوندەین و چۆڵی ناکەین لەساڵی 1947ـەوە تاپۆی گوندەکەمان هەیە تاپۆکەشمان لە حکومەتی هەرێم نوێکردووەتەوە”، “ئەوان بە ئێمە دەڵێن زیادەڕۆیە بەڵام خۆیان زیادەڕۆیی کەدەکەنە سەر موڵکی خەڵک”.

بەپێی وتەی نوێنەری دانیشتووانی گوندی ڕەشکین، نوسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە هەولێر ئاگاداریی بڵاوکردووەتەوە کە یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە لە ڕەشکینی بۆ فرۆشتن.

خەڵکی گوندی ڕەشکین دەڵێن، “ئەگەر خانووەکانیشمان بەسەردا بڕوخێنن ئێمە گوندەکەمان چۆڵناکەین”.

بابەتی پێشتر

ھوشەنگ کامکار بۆ ڕۆژی سنە چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

محەمەد ئەمین پێنجوێنی: گەریلا پۆزی سوپای توركیای شكاند‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share