باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوشت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی ئاب، لە ناوەندی قەزای ئاکرێ باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی خۆی بە مەبەستی کوشتن بردووەتەدەرەوەی شار و پاشان کوشتوویەتی.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30، لە نێوان گوندەکانی ئومەر خوشان و قەچاخاڤا لەسنوری قەزای ئاکرێ تەرمی کچێک بەکوژراوی دوزراوەتەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، تەمەنی کچەکە  20ساڵە و ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە و پەراوی لێکولینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە.

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، کچەکە دەستگیران داربووە، بەڵام ماوەیەکە کێشەی هەبووە لەم پەیوەندییەدا و هەر ئەوەش هۆکاری کوشتنی بووە لەلایەن باوکییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەنوسی منداڵێكی ئەو خێزانە كوردەی لە ئاوەكانی فەڕەنسا خنكان نادیارە

چوار ئەندامی خێزانێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتنە بەریتانیا خنكان، چارەنوسی منداڵێكی ساواشیان نادیارە. میدیاكان بڵاویانكردەوە،…
Total
0
Share