دەکرێت ژنان لەکاتی دووگیانیدا بەهۆی گۆرانکارییە هۆرمۆنییەکانەوە تووشی گۆڕانکاری و تێکچوونی پێستیان ببن، بەڵام خۆشبەختانە ئەو گۆرانکارییانە زۆرینەی جار دوای تەنها لە مانگێک دوای دووگیان نامێنن.
ژنان لەکاتی دووگیانیدا تووشی ئەم گۆڕابکارییانە دەبن لە پێستیاندا:
یەکەم: شەقبوون و هێڵەکانی دووگیانی، بەزۆری لەناوچەی سکدا دەردەکەون، بەڵام ناکرێت ئەو نیشانانە دواتر بەتەواوی نەهێڵرێت بەڵام دەکرێت کاڵبکرێتەوە بەتایبەت ئەگەر رەنگیان سوور بێت.
دووەم: پەڵەی دووگیانی، ئەو پەڵەیە لەسەر گۆنا و ناوچەوانی ژنانی دووگیان دەردەکەوێت، گرنگترین ڕێگاکان بۆ خۆپارێزی لەم نیشانانە خۆپاراستنە لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و بەکارهێنانی دژەخۆری تایبەتمەند، هەروەها تەقشیرکردن لەڕێگەی کلینیکەکان و لای پزیشکی تایبەتمەند.
ئایا دەرزی و چارەسەرە جوانکارییەکان لە ماوەی دووگیانیدا مەترسیدارن؟
تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نییە ئەوە یەکلابکاتەوە، کە چارەسەرە جوانکارییەکان زیانیان هەیە لە ماوەی دووگیانیدا چ بۆ دایک چ بۆ کۆرپەکەی بۆیە پێویستە پشتگوێبخرێت، لەگەڵ لەبەرجاوگرتنی خۆپارێزیی تەواو لە کەرەستە ناسەلامەتەکان.
ئەو ڕێگایانە چین کە دەبێت ژنێکی دووگیان ئەنجامیان بدات بۆ پاراساتنی پێستی؟
لە بەیانیاندا: بەکارهێنانی پاککەرەوەی گونجاو بۆ پێست بەتایبەت ئەو پاککەرەوەی بۆ ڕووخسار بەکاریدەهێنێت، سیرەمی ڤیتامین سی، شێدارکەرەوە، دژەخۆری گونجاو.
لەئێواراندا پێویستە بەبەردەوامی پێستی هەموو جەستە شێداربکرێتەوە هەروەها پاککەرەوەی پێست بەکاربهێنرێت، بەکارهێنانی کرێمی سکیونورین یان ترشە میوەییەکان.