“لێدانی دڵ” لە بۆشایی ئاسمان.. لەرەلەرێکی نادیار زانایان سەرقاڵدەکات

لەرەلەرێکی نوێ لە قوڵایی بۆشایی ئاسماندا زانایانی گەردوونناسیی تووشی سەرسوڕمان کردووە، لەرەلەرەکە هاوشێوەی لێدانی دڵی مرۆڤە و چەند چرکەیەک دەخایەنێت.

لەرەلەرەکە ناوی fast radio burstیە، کە کورتکراوەکەی (FRD)یە.

پێگەی Sciencealert بڵاویکردووەتەوە، لەرەلەرەکە کە ناوی (20191221A)یە دەنگێکی خێرا و زۆر نییە، ماوەکەی لە سێ چرکە تێپەڕناکات، لەگەڵ ئەوەشدا بە هەزار جار درێژترە لە دەنگەکانی دیکە.

ئامێری تۆمارکردن و هەستکردنی لەرەلەرەکان لە دوورەوە (CHIME) توانیویەتی لە ساڵی 2019دا لەرەلەرێک تۆماربکات کە لای زانایان کارێکی دەگمەن و ناوازەبووە.

بەڵام دیاردەی (FRD) یەکێکە لە دەگمەنترین و گرنگترین دیاردە گەردوونییەکان کە زانایانی سەرقاڵکردووە، کە شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەشێوەیەکی ڕوون لەنێوان گەلەئەستێرەکاندا دەرەدەکەوێت.

پێگە زانستییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دیاردەیە وزەیەک دەردەکات یەکسانە بە 500 ملیۆن ئەستێرەی هاوشێوەی خۆرەکەمان.

بەپێی بۆچوونی زانایان بەهیچ شێوەیەک ئەگەری دووبارە تۆمارکردنەوەی ئەو دەنگە نییە، چونکە هەر جارێک لەرەلەرەکە دەردەچێت لە یەک بەشی چەند بەشێکی چرکەیەک تێناپەڕێت، مەگەر بە ڕێکەوت.

ئاماژە بەوەکراوە، دەنگەکە هاوشێوەی لێدانی دڵە و بەمجۆرە دەردەچێت (بوم بوم بوک) ئەوەش یەکەمجارە دەنگێکی لەوجۆرە بەم ماوەیە تۆماربکرێت.

بابەتی پێشتر

‏"نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل"‏ <br>شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران ماوەی پێدانەوەی ژمارەیەك قەرزی دیكەی درێژكردەوە 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share