كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە

پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراق لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەهەندێك ناوچە پلەكانی گەرما دەگەنە سەروو 50 پلە.

كەشناسیی عێراق پێشبینیەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبنەوە و لە بەغداد دەگاتە 47 پلە.

هەروەها پێشبینی ئەوەی كردووە، لەمشەوەوە تۆز و خۆڵێكی سووك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست بەرزببنەوە و تاوەكو ڕۆژی هەینی بەردەوامبێت.

كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە، پلەكانی گەرما لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە زیاتر بەرزببنەوە و لە هەندێك ناوچە بگاتە سەروو 50 پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
Total
0
Share