ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد، 10 کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەنیازی تەقینەوە و هێرش بوون بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیتڵاعاتی ئێران، 10 کەس کە ئەندامانی تۆڕێک بوون، ئامانجیان تەقینەوە و هێرشکردنە سەر ناوەند و دامەزراوە ئابورییەکانی ئێران بووە دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو 10 کەسە لە هەرێمی کوردستانەوە لە سنوور پەڕیونەتەوە و چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share