غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و گرانفرۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووکانی غاز فرۆشتنی حاجی ئەنوەری لە فولکەی مامە ڕیشە داخست.

باسی لەوەشكردووە، نرخی غازی ماڵان هەشت هەزار و 500 دینارە، بەڵام غازفرۆشی حاجی ئەنوەر غازی بە نرخی 16 هەزار و 500 دینار فرۆشتووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی جەختی كردووەتەوە، هەر غازفرۆشێکیش لەو نرخەی دیاریکراوە زیاتر لە هاوڵاتییان وەربگرێت ڕێکاری یاسایی لەدژ دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی کوژرانی ژنێک و دوو پیاو لە ناحیەی قەرەهەنجیر

بابەتی دواتر

هازارد بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share