پەرلەمانتارێك چەند کێشەیەکی لیستەکانی مووچە ئاشكرادەكات

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند كێشەیەكی لیستەكانی مووچەی بۆ مانگی تەمموز و مانگەكانی رابردوو ئاشكراكرد:

مووچەی مانگی تەمموز

لە لیستی موچەی مانگی تەمموز 68 ملیار و 16 ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە:

بڕی سێ ملیار و 150 ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی 57 ملیار و 746 ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی 456 ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

مووچەی مانگی حوزەیران

لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران 103 ملیار و 887 ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە:

بڕی دوو ملیار و 708 ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی 88 ملیار و 519 ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی دوو ملیار و 729 ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

وەزارەتی دارایی داوای موچەی بۆ 146 کەس کردووە کە وردبینی کراوە ناویان دووبارەیە و موچەکەیان 118 ملیۆن دینارە.

مووچەی مانگی ئایار

لە لیستی موچەی مانگی ئایار 151 ملیار و 557 ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە:

بڕی یەك ملیار و 866 ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی 136 ملیار و 987 ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی یەك ملیار و 413 ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی موچەدایە.

مووچەی مانگی ئازار

لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران 28 ملیارو 871 ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە:

بڕی سێ ملیار و 352 ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی 18 ملیار و 286 ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی 385 ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share