بەرشلۆنە ڕاڤینهای كڕی، نۆرەی لیڤاندۆڤسكییە

یانەی بەرشلۆنە سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ڕاڤینهای بەرازیلی بۆ ڕیزەكانی و سێیەم یاریزانی لە وەرزی نوێدا كڕی.

پاش كڕینی كیسێ و كریستنسن، دواجار یانەی بەرشلۆنە توانی بە 58 ملیۆن یۆرۆی كاش و 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری، گرێبەست لەگەڵ ڕاڤینهای بەرازیلی ئیمزابكات.

ڕاڤینها بۆ پێنج وەرز لە یانەی لیدزی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كرد.

هەرچەندە یانەی چێڵسی پارەی زیاتری دابوو بە یانەی لیدز، بەڵام خواستی یاریزانەكە، پەیوەندی كردن بوو بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە.

ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە دوای یەكلایی كردنەوەی گرێبەستی ڕاڤینها، كڕینی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشنە كە بەم دواییە پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانەوە كردەوە.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا بە گۆڕاوێکی مەترسیدارترەوە دەگەڕێتەوە.. فاوچی چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

دوو یانە ڕۆناڵدۆیان ڕەتكردۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنفیکا داوای ئومتیتی دەکات

یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی خواستی لەسەر گواستنەوەی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەزاری ئەکرەم…
Total
0
Share