هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن.. کلیکی “OK” مەکەن

گرتە ڤیدیۆییەک کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تیک تۆک بڵاوبووەتەوە، هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە مەترسیی ئاگادارییەک کە لە لایەنێکی دەرەکییەوە پێیاندەگات.

جامی نیلاند کە 23 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت نامەیەک لە لایەنێکی نەناسراوەوە دەنێردرێت بۆ مۆبایلەکانی کۆمپانیای “ئەپڵ”.

نامەکە کە لە شێوەی پەنجەرەیەکی بچوکدا دەردەکەوێت هۆشداریدەدات لە ڤایرۆسێک کە مۆبایلەکانیان دەکاتە ئامانج، دەڵێت، کلیک لە “OK” بکە.

نیلاند دەڵێت، “ئەگەر ئەو نامەیەت لەسەر مۆبایلەکەت بینی ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەت بکوژێنەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share