پۆلیسێکی گەرمیان لە کاتی پشوودا بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان لەکاتێکدا لە پشوودا بووە لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا گوللـەیەکی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئیمام، لەکاتێکدا لە پشوودابووە لە ماڵەکەی خۆیدا گوللـەیەکی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کەسوکاری ئەو پۆلیسە باسیان لەوەکردووە، لەکاتێکدا دەمانچەکەی پاککردووەتەوە گوللـەیەکی لەدەست دەرچووە و بەر سەری کەوتووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئەو کارمەندەی پۆلیسی گەرمیان ناوی (چیا عوسمان محەمەد)ـە، لەدایکبووی 1981ـە و لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کفری دادەنیشێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share